بەشار ئەسەد: کوردانی سووریا سەربەخۆییان ناوێت

 بەشار ئەسەد: کوردانی سووریا سەربەخۆییان ناوێت
سەرۆکی رژێمی سووریا رایدەگەیەنێت، کە بەشێکی زۆری کوردانی کوردستانی رۆژئاوا سەربەخۆییان ناوێت.

بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی (کۆمسۆمۆلسکایا پراڤدا)ی رووسی رایگەیاندووە، کە گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی کوردستانی رۆژئاوا هەیە و چەکی بۆ دەسەڵاتدارانی ئەو پارچەیەی کوردستان ناردووە.

بەشار ئەسەد ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش، رژێمەکەی هاوکاریی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی کردووە و چەکی بۆ ناردووە.

سەرۆکی رژێمی سووریا هەروەها رایگەیاندووە، کە زۆرینەی کوردانی کوردستانی رۆژئاوا نایانەوێ لە سووریا جیاببنەوە و سەربەخۆییان ناوێت.




باسنيوز
Top