وته‌بێژێكی سه‌ربازی ئه‌مریكی رایگه‌یاند: دوو موشەكەی ئاراستەی ئێمە كرابوو لە سنووری یەمەن تێكشكێنراون
كاپتن دیف دیفیز وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) به رۆیته‌رزی راگه‌یاند، كه‌شتی سه‌ربازی ماسون دوو موشه‌كی ئاشكراكردووه له‌ماوه‌ی 60 خوله‌كدا كه ئاڕاسته‌ی كراوه له‌كاتی بونی له ده‌ریای سور له نزیك كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن.
وتیشی ئه‌و دوو موشه‌كه له‌ناو ئاوه‌كه‌دا تێك‌شكان پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به كه‌شتییه‌كه‌و هیچ زیانێك به سهفینهكهو كه‌شتیوانه‌كان نه‌گه‌یشتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی تێكشكاندنی دوو موشه‌كی بالیستی راگه‌یاند كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حوسیهوه ئاڕاسته‌ی كراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه سعودیه هێزی زیاتری له‌سه‌ر سنوری یه‌مه‌ن كۆكردووه‌ته‌وه‌و هێزی زیاتری شه‌ڕكه‌ری ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كردووه.
خةندان
