ئێران: دەبێ بەرپرسانی سعوودیە دادگایی بکرێن چونكە سعوودیە خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکات
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی ئێران پاش ئەوە هاتووە کە بەرەبەیانی ڕۆژەی شەممە 2016 -10 -8 لە ئەنجامی دوو هێرشی ئاسمانیی هێزە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی سعوودیە بە ڕێبەریی سعوودیە بۆ سەر ڕێوڕەسمی شیعەکانی سعوودیە لە سەنعا پایتەختی یەمەن زیاتر لە 140 کەس کوژران.
حوسێن دێهقان ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەمە کردەوەیەکی دەستدرێژیکارانەیەجو دەبێ بە توندی وەڵامی بدرێتەوە و هەرکەسێک لە بەرانبەر ئەم کردەوە دڕندانەیەی سعوودەیە بیدەنگ بێت، بەشداری ئەو جینایەتەیە."
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردووەتەوە کە دەبێ "کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی خێرا بەرپرسانی سعوودیە دادگایی بکات."
لەلایەکی دیکەشەوە بەرپرسانی ئەمەریکی ڕەخەیان لەم هێرشە گرتووە و نێد پرایس، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی لەم بارەوە گوتی "هاوکاریی ئەمەریکا و سعوودیە چەشنی "چەکێکی سپیی واژۆکراو نییە و ئەم کارە ئیدانە دەکەین و بە کارێکی نەشیاوی دەزانین."
عەلی شەمخانی، بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانیش لەم بارەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "سعوودیە بە چەکی ئەمەریکییەوە لە یەمەن شەڕ دەکات، کەوایە "ئەمەریکاش لەم جینایەتەدا بەشدارە و دەبێ وەلامدەر بێت."
ئەمە لە کاتێک دایە بەپێی راپۆرتێکی نوێی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست "سعوودیە دوای ئەنجامدانی مانۆڕ و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئاوەکانی کەنداو خۆی بۆ شەڕێک لە ناوچەکە ئامادە دەکات."
باسنيوز
