له هایتى به هۆى زریانى "ماسیۆ"وه سێ رۆژ ماته‌می نیشتیمانی راگه‌یه‌ندرا ، كۆلێراش ئه‌و وڵاته‌ى گرته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی زریانی به‌هێزى ماسیۆ روویكرده وڵاتی هایتی و به‌هۆیه‌وه زیاتر له نۆسه‌د كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و باكوری وڵاته‌كه وێران بوو، ئه‌مرۆ حكومه‌تی ئه‌م وڵاته سێ رۆژ ماته‌می نیشتیمانی له سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند . له مباره‌یه‌وه‌ش حكومه‌تی هایتی رایگه‌یاند كه تاوه‌كو ئێستا لانیكه‌م نۆ سه‌د كه‌س به‌هۆی زریانه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یان هه‌زاران خانوو وێران بوون و كۆی سێسه‌د و په‌نجا هه‌زار هاووڵاتی پێویستیان به هاریكاری هه‌یه .
نه‌خۆشی كۆلێراش ترسێكی دیكه‌ی دوای زریانه‌كه بوو كه ئه‌و وڵاته‌ى گرته‌وه . سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه كه تاوه‌كو ئێستا ژماره‌یه‌ك كه‌س به هۆى كۆلێراوه گیانیان له‌ده‌ستداوه .
جێی ئاماژه‌یه زریانی ماسیۆ رویكرده كه‌ناراواكانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش و به‌هۆیه‌وه ده كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا .
ئه‌و زریانه له ویلایه‌ته‌كانی فلۆریدا و جیۆرجیای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووه‌ته هۆی دروستبوونی لافاوێكی به‌رفراوان و كاره‌بای ئه‌م ویلایه‌تانه په‌كی كه‌وتووه و ژماره‌ك خانووش ویران بوون .
Kurdistan-
