ویکیلیکس دەقی وتارەکانی هیلاری کلینتۆنی لەنێو خاوەن بانکەکان بڵاوکردەوە
دەقی وتاری تایبەتی هیلاری کلینتۆن، کاندیدای پارتی دیموکراتی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە لایەن ماڵپەڕی ویکیلیکسەوە بڵاو کرایەوە. کلینتۆن لە یەکێک لەم وتارانەدا بە کۆمەڵێک لە خاوەن بانکەکانی ئەمریکای گوتووە ئەوا باشترین کەسن کە دەتوانن چاکسازی لە سیستەمی دارایی ئەمریکادا پێکبهێنن.
کلینتۆن لە وتارەکەیدا گوتوویەتی لایەنگری سنوورە کراوەکان و بازرگانیی ئازادە.
دوناڵد ترامپی رەقیبی کلینتۆنیش گوتوویەتی ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوێت بە رێککەوتنە بازرگانییەکانی ئەمریکادا دەچێتەوە.
کلینتۆن تا ئێستا دەقی وتارەکانی خۆی بڵاو نەکردووتەوە کە لە سالی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ پێشکەشی کردون.
ویکیلیس ئەو وتارەی بڵاوکردوونەتەوە کە کلینتۆن لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٣ لە نێو خاوەن بانکەکانی گۆڵدمەن سکس پێشکەشی کردبوو. کلینتۆن لەو وتارەدا گوتوویەتی: بە مەبەستی چاکسازی لەسیستەمی دارایی ئەمریکادا پێویستە راوێژ بە دامەزراوە داراییەکان بکات.
ئەمریکا بڵاوکردنەوەی ئەم بەڵگەنامانە کە ویکیلیکس بڵاویان دەکاتەوە، بە فیتی رووسیا دەزانێت.
Payamner-
