گۆتێریس جێگه‌ی بان كی موون ده‌گرێته‌وه
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس، توانیویه‌تی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبهێنێت و له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه بۆ پۆستی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كاندید بكرێت.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس، رۆژی 30 نیسان/ ئه‌پرێلی 1949، له لیشبۆنه‌ی پایته‌ختی پۆرتوگال له‌دایكبووه و هه‌ر له‌وێ ژیاوه.
خوێندنی له بواری فیزیا و ئه‌ندازیاری كاره‌بای له په‌یمانگای باڵای ته‌كنه‌لۆژیا، له ساڵی 1971 ته‌واوكردووه، دواتریش وه‌كو مامۆستای یاریده‌ده‌ر له به‌شی ئه‌كادیمی ده‌ستی به‌كاركردووه و زمانه‌كانی پۆرتوگالی، ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی و ئیسپانی به ره‌وانی ده‌زانێت.
له ساڵی 1996-2002، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه و له ساڵی 2000یش بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا.
له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، به كۆمیسیاری باڵای رێكخراوه‌كه بۆ پرسی په‌نابه‌ران، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ساڵی 2005-2015 ده‌ستنیشان كراوه.
كاروانی سیاسی گۆتێرس، له ساڵی 1973ه‌وه ده‌ستپێده‌كات، كاتێك بووه‌ته ئه‌ندامی پارتی كۆمیونیستی پۆرتوگالی و له ساڵی 1992 پۆستی سكرتێری گشتی پارته‌كه‌ی وه‌رگرت و ماوه‌ی سێ ساڵ له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه.
گۆتێریس خه‌باتێكی زۆری له پێناو ئه‌وه‌دا كرد، وڵاته‌كه‌ی، ببێته ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، به كۆی ده‌نگ وه‌ك بۆ پۆستی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاندیدكرا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌فته‌ی داهاتوو، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆببێته‌وه، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر دیاریكردنی گۆتێریس ته‌مه‌ن 67 ساڵ، وه‌ك سكرتێری گشتی، كه شوێنی بان كی موونی كۆریای ده‌گرێته‌وه، كه دوو خوول له‌سه‌ر یه‌ك سكرتێری گشتی رێكخراوه‌كه بووه.
k24
