لەندەن..گەنجێک بە نهێنی هەوڵی چوونە ناو کۆشکی شاژن دەدات
پۆلیسی لەندەن رایگەیاندووە، ئەو گەنجە، کە تەمەنی 21 ساڵە، رۆژی هەینی 7ـی تشرینی یەکەمی 2016، هەوڵی داوە لەسەر دیوارەوە بچێتە ناو کۆشکی بێکینگهام، کۆشکی شاژنە ئێلیزابێس.، شاژنی بەریتانیا، بەڵام لەو کاتەدا شاژن لەوێ نەبووە.
پۆلیس ئەو گەنجەی بە تۆمەتی ”دەستدرێژیکردن“ دەستگیر کردووە و بڕیاری داوە لێکۆڵینەوەی پزیشکی بۆ بکرێت، تاوەکو بزاندرێ چ کێشەیەکی هەیە.
پێشتریش لە مانگی ئایاری 2016، کەسێک بەسەر دیوارەوە چووبووە ناو کۆشکەکە، دواتر دادگا بڕیاری دا بۆ ماوەی چوار مانگ زیندانی بکرێ.
باسنيوز
