باڵیۆزی رووسیا لە یوئێن بۆ رووداو: گومانمان لە نەخشەڕێگای فەرەنسا هەیە

باڵیۆزی رووسیا لە یوئێن بۆ رووداو: گومانمان لە نەخشەڕێگای فەرەنسا هەیە
ڤیتالی چورکین، باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژی هەینی 7-10-2016، دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی نەخشەڕێگاکەی فەرنساوە، قسەی بۆ میدیاکان کرد و لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری رووداودا رایگەیاند، پڕۆژەکەی فەرەنسا بۆ ئەوە دانەنراوە قەیرانەکانی سووریای پێ چارەسەر بکرێن، بەڵکو بۆ ئەوە دانراوە رووسیا بۆ بەكارهێنانی ڤیتۆ هانبدرێت.

رووداو: بەڕای تۆ دەبێت ئەنجوومەنی ئاسایش پشتگیری لە پڕۆژەکەی دیمستۆرا بکات یان پڕۆژەکەی فەرەنسا؟

ڤیتالی چورکین: بێگومان دەبێت پشتگیری لە پڕۆژەکەی دیمستۆرا بکەین، چونکە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی فەرەنسا ئەستەمە. بەڕاستیش پێتانبڵێم پڕۆژەکەی فەرەنسا بۆ ئەوە دانەنراوە چارەسەرێک بۆ قەیرانی سووریا بدۆزرێتەوە، بەڵکو بۆ ئەوە دانراوە هانی رووسیای پێبدرێت بڕیاری ڤیتۆ بەکاربهێنێت.

من ناڵێم هەنگاو بەرەو چارەسەری کێشەی سووریا نانێین، بەڵکو دەبێت ئەوە بەگوێرەی میکانیزمێک ببێت. پڕۆژەکەی فەرەنسا هەندێك شتی تێدایە ئەسڵەن جێبەجێ ناکرێن، تەنیا بۆ ئەوەش دانراوە بڕیارەکانی جنێڤ لە سویسرا پشتگوێ بخرێن کە هەمووان لەسەر رازین، بەڕاستی ئێمە گومانمان لە پڕۆژەکەی فەرەنسا هەیە.


رووداو
Top