ئۆپيك له توركيا كۆده‌بێته‌وه
نوره‌دین بوتره‌فه، وه‌زیری وزه‌ی جه‌زائیر راشیگه‌یاند، وڵاتانی ئه‌ندام له رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئۆپیك و به‌رهه‌مهێنه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ش پلانیان داناوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نافه‌رمی له رێکەوتی 8 یان 13 ئه‌م مانگه له ئیستا‌نبوڵ ئه‌نجام بده‌ن.
وتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكه بۆ جێبه‌جێكردنی رێکكه‌وتنه‌كه‌ی جه‌زائیر سه‌باره‌ت به پرسی سنوورداركردنی به‌رهه‌می نه‌وتی.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه له 28 مانگی رابردوو وڵاتانی ئۆپیك رێككه‌وتن له بارەی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتییان به بڕی 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا و ئه‌مه‌ش نرخی نه‌وتی به رێژه‌ی له سه‌دا 6 به‌رزكرده‌وه.
k24-
