رۆناڵدۆ داخی خۆی بە هاندەرانی یانەكەی دەڕێژێت
دوای ئەوەی لە یاریی رابردووی یانەكەیشیدا نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات و لەو كاتەوەی لە 2009 كە پێوەندیی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە كردووە، ئەمە خراپترین دەستپێكی وەرزە بۆ ئەو، بۆیە كاتێك هاندەرانی یانەكەی فیكەی ناڕەزایی و رەخنەیان هەبوو،
ئەو لە بن لێوەوە قسەی بە هاندەرانی یانەكە كردووە. ئەوەیش كەناڵی دیپۆرتیس كواترۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووە و لە گرتە ڤیدیۆییەكانیشەوە دەردەكەوێت كە رۆناڵدۆ لەو كاتەی رووەوە هاندەرانی یانەكەی دەچێت و قسەیان پێ دەڵێت.
Hawler-
