سەرۆک‌کۆماری رووسیا دەچێتە تورکیا

سەرۆک‌کۆماری رووسیا دەچێتە تورکیا

ڤلادمین پۆتین، سەرۆک‌کۆماری رووسیا هەفتەی داهاتوو سەردانی تورکیا دەکات و چاوی بە رەجەب تەییب ئەردۆغان دەکەوێت.

راوێشکاری سەرۆک‌کۆماری روسیا، یووری ئوسکاکۆف، لە پرێسکۆنفرانسێکدا رایگەیاند: ڤلادمیر پۆتین لە رێکەوتی د١٠ی ئەم مانگەدا بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک‌کۆماری تورکیا سەردانی ئەنکەرە دەکات.

یووری ئوسکاکۆف، هەروەها گوتی: پۆتین لە ئەستەنبووڵ بەشداری کۆنگرەی جیهانیی وزە دەکات و لەوێ وتارێک پێشکەش دەکات.

پێوەندییەکانی رووسیا و تورکیا کە لەوپەڕی گرژی دابوو، دوای کودەتا ناسەرکەوتووەکەی دوومانگی رابردووی تورکیا و هێرشی سەربازیی ئەم وڵاتە بۆنێو خاکی سووریا، ئەم پێوەندییە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.
Payamner-
Top