نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و هەرێمی كوردستاندا
به‌پێی رۆیته‌رز (هه‌تا كاتژمێر (6:45) به‌كاتی گرینیچ كاتژمێر 9:45 خولهك به كاتی هه‌رێمی كوردستان) نرخی نه‌وتی خاوی برنت به 50.63 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، ئه‌وه‌ش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ دوا نرخی داخستنی دانیشتنی پێشوودا (26) سه‌نت دابه‌زیوه.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ته‌كساس به بڕی 32 سه‌نت دابه‌زی و به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به (48.49) دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
بازرگانانی نه‌وت هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نوێترین به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران كه ڕه‌نگه له مانگی ئه‌یلوولی ڕابردودا گه‌یشتبێته نزیكه‌ی (2.8) ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، كه زۆر نزیكه لوتكه‌ی هه‌نارده‌كردنی ساڵی 2011 ی پێش سه‌پاندنی سزاكانی وڵاتانی رۆژئاوا به‌سه‌ر ئێران‌دا.
شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن ئێران به زه‌حمه‌ت ده‌توانێت به‌رهه‌مهێنانی خۆی زیاتر بكات و هه‌ركاتێ گه‌یشته ئاستی پێش سزاكانی خۆی ئه‌وه واده‌كات ئێران زیاتر رێگای تێبچێت له‌سه‌ر شێوه‌یه‌ك له سنوردانان بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌رانی دیكه‌ی ڕێكخراوی ئۆپیكدا له‌وانه سعودیه‌ی ڕكابه‌ری، ڕێبكه‌وێت.
گه‌شبینییه‌ك هه‌یه به‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) و ڕه‌نگه هه‌ندێك له به‌رهه‌مهێنه‌رانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه وه‌كو ڕوسیا، له كۆبونه‌وه‌ی داهاتویاندا له مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوودا بگه‌نه شێوهرێكهوتنێك بۆ پشتگیری كردن له نرخه‌كان.
به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك له شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن ڕه‌نگه له ماوه‌ی چاره‌كی كۆتایی ئه‌مساڵدا نرخه‌كانی نه‌وتی خاو بۆ خوار ئاستی 50 دۆلار داببه‌زێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی وه‌كو ڕوسیا مانگی ڕابردوو به‌رهه‌مهێنانی خۆیان زیاتر كردووه و مه‌ترسی شكستهێنانی رێكه‌وتنه‌كه‌ی رۆژی ئه‌م مانگه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئۆپیكیش زۆر به‌رزه.
رۆژی 28ی مانگی ڕابردوو، وڵاتانی ئه‌ندام له‌رێكخراوی ده‌وڵه‌تانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت(ئۆپیك) گه‌یشتنه رێكه‌وتن بۆ سنورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ی بكه‌وێته مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو .
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا به‌خێرایی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 6% به‌رزبوونه‌وه و دوێنێ نرخه‌كانی نه‌وتی خاو جارێكی تر ئاستی 50 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
خندان
