چه‌كدارانی تالیبان چوونه ناو شاری قندوزی باكوری ئه‌فغانستان
جێی ئاماژه‌یه شاری قندوز مانگی ئه‌یلولی ساڵی دوو هه‌زارو پازده له لایه‌ن چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا دوای تێپه‌ربوونی چه‌ند رۆژێك له لایه‌نه هێزه حكومیه‌كانی ئه‌فغانستان كه‌وا له لایه‌ن ناتۆوه پشتیوانی ده‌كرێن كۆنترۆڵكرایه‌وه . دواتریش چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له ڕێگه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌وه چوونه ناو شاره‌كه‌یان پشت‌راست كرده‌وه . ئهمرودین والی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای قندوز به ئاریانه نیوزی راگه‌یاند كه چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان ئالای خۆیان مه‌یدانی ناوه‌ندی شاری قندوز به‌رزكردۆته‌وه . به‌رپرسێكی له ویلایه‌تی ههلهمهندی باشور دره‌نگانی رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند كه چهكدارهنی تالیبان ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی گرنگی ستراتیژی له باشوری لاشكار گا گرتووه و سه‌ركرده‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه‌یان كوشتووه .
هاوكات ژماره‌یه‌ك پۆلیسی دیكه بوونه قوربانی . دانیشتوانی شاری قندوز به بی بی سیان گوت كه شه‌رێكی قورس له شاره‌كه به‌ڕێوه‌چووه و هێلی كۆپته‌ره‌كان به‌سه‌ر شوێنه ستراتیژیه‌كانی شاره‌كه‌دا سوراونه‌ته‌وه . هاوكات دانیشتوان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد كه چه‌كداره‌كان دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له چوار قۆڵه‌وه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه .
kurdistan-
