حكومه‌تی سوریا داوای ده‌رچوونی چه‌كداران له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ده‌كات
پاش شكستی ئاگربه‌ستی ئه‌مریكا و روسیا له سوریا، هێزه‌كانی حكومه‌ت به پشتیگیری هه‌وایی روسیا و به‌شداری هاوپه‌یمانه شیعه‌كانی هێرشێكی فراوان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی حه‌له‌بی ژێر كۆنترۆڵی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ده‌ستیپێكرد.
پێش ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی حكومه‌ت و هاوپه‌یمانانی هێرشی وشكایی بۆ سه‌ر حه‌له‌ب ده‌ست پێ بكه‌ن، فڕۆكه‌كانی روسیا و سوری بۆ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب به چڕی بۆردومانكرد و به یه‌كێ له گه‌وره‌ترین هێرشه هه‌واییه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا ئه‌ژمار ده‌كرێت و ژماره‌یه‌كی زۆری هاوولاتیانی سڤیل بوونه قوربانی و نه‌خۆشخانه و بیناكانی رۆژهه‌ڵات حه‌له‌ب وێران كراون، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه كاروانێكی یارمه‌تی مرۆیی بووه ئامانجی هێرشێكی هه‌وایی.
روسیا و سوریا له لایه‌ك و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له لایه‌كی تره‌وه یه‌كتر به ئامانجكردنی كاروانی یارمه‌تیی مرۆیی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
سوپای سوریا له به‌یاننامه‌كه‌یدا به‌ناوی فه‌رمانده‌كانی هه‌ردوو سوپای سوریا و روسیا دڵنیایی ده‌داته چه‌كداران و ئه‌منییه‌تی ده‌رچوونیان گره‌نتی ده‌كات و باس له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی پێویست ده‌كات.
K24
