نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و هەرێمی كوردستاندا
نرخی نه‌وتی گرێبه‌سته دواخراوه‌كانی برنت ئه‌مڕۆ 25 سه‌نت دابه‌زی به‌ڕێژه‌ی 0.5 هه‌ر به‌رمیلێكی به 49.94 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، به‌هه‌مان شێوه نرخی گرێبه‌سته دواخراوه‌كانی نه‌وتی خۆرئاوای ته‌كساس 26 سه‌نت به‌ڕێژه‌ی 0.5 دابه‌زی و گه‌یشته 47.98 دۆلار، به‌پێی رۆیته‌رز.
ئه‌و پاشه‌كشه‌یه دوای گه‌یشتنی به‌رهه‌می ئۆپیك دێت به‌ئاستێكی نوێی به‌رز.
به‌پێی ڕوپێوییهكهی رۆیته‌رز، به‌رهه‌مهێنانی ئۆپیك له مانگی ڕابردودا به‌رزبۆته‌وه بۆ 33.60 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا، له‌كاتێكدا له‌مانگی ئابدا به‌رهه‌مهێنانی ئۆپیك 33.53 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بووه له رۆژێكدا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی عیراق به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆی زیاتركردووهو لیبیاش هه‌ندێك له‌به‌نده‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وتی خۆی دوباره كردۆته‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو دوای دانوستانه‌كانی وڵاتانی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) له په‌راوێزی كۆربه‌ندی وزه‌ی جیهانی، كه له‌رۆژانی 26 تا 28ی مانگی رابردوو له جه‌زائیر ئه‌نجامدرا، رێككه‌وتن كرا له‌سه‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت سنوردار بكرێت بۆ 32.5 ملیۆن به‌رمیل لهرۆژێكداو رۆژانه به‌رهه‌مهێنانی نزیكه‌ی 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه‌و مانگی داهاتوو رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
دوای سه‌ركه‌وتنی رێكه‌وتنه نوێیه‌كه، ئۆپیك هه‌وڵده‌دات پشتگیری وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك به‌ده‌ست بهێنێت بۆئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی جیهانی كه‌متر بكاته‌وه. شرۆڤه‌كاران خستنه‌ڕووی زیاده‌ی نه‌وتی خاوی جیهانی به (1.0-1.5) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا ده‌خه‌مڵێنن.
باس‌نیوز
