دەوڵەتی سعودیە بڕیاری دا چیتر كار بە ڕۆژمێری كۆچی ناكات
ئەمڕۆ یەكشەممە بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن وەزارەت و دەزگا حكومیەكانی سعودیەدا، ڕۆژمێری زاینی لەبری كۆچی خرایە بواری كارپێكردنەوە. ئەمەش بۆ یەكەم جارە لە دوای دامەزراندنی پادشانشینی سعودیە پێش 86 ساڵ، ڕۆژمێری زاینی بەكاربهێندرێ.
پێشتر تەواوی دەزگا فەرمییەكانی دەوڵەت و دەزگا داراییەكان و مووچە و تەواوی مامەڵەكان بەگوێرەی مانگەكانی كۆچی لەو وڵاتەدا بەڕێوەدەچوو. بەڵام لەمڕۆوە ڕۆژمێری زاینی خرایە شوێنی ڕۆژمێری كۆچیەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی (سپۆتنیك)ی روسی، لەمەودوا كارمەندانی سعودیە بۆ هەر ساڵێك نزیكەی مووچەی نیو مانگیان لەدەست دەچێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی ساڵی زاینی 11 رۆژی لە ساڵی كۆچی زیاترە.
Bas News-
