هه‌نگاريا له باره‌ى وه‌رگرتنى 2 هه‌زار په‌نابه‌ره‌وه ريفراندۆم ئه‌نجام ده‌دات
دوای داخستنی سنوورەکانی بەڕووی پەناخوازاندا، ھه‌نگاریا ریفراندۆمێکی بۆ رەواییدان بە وەرنەگرتنی پەناخوازان ئەنجامدا، ئەوروپاش نیگەرانە لەم هەنگاوە و بە پێچەوانەی بنەماکانی یەکێتی ئەوروپا ناوی دەبات.
لەبەرامبەر ئەم هەنگاوەی هه‌نگاریا، یەکێتی ئەوروپا نیگەرانی خۆی دەربڕی و لەمبارەیەوە، مارتن شۆلتز، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا، وڵاتی هه‌نگاریای لە بارەی پەناخوازانەوە ئاگادارکردەوەو رایگەیاند: "ئەو یارییەی ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەیکات، دەستبردنە بۆ ئەو یاسا بنچینەییانەی یەکێتی ئەوروپای لەسەر دامەزراوە، کە هه‌نگاریاش واژووی لەسەر کردووە".
شۆلتز وتی:" هه‌نگاریا، تەنیا 2 هەزار پەناخوازی بەردەکەوێت، ئیتر نازانم ئەمە ریفراندۆمی بۆ چیە".
مانگی ئەیلولی ساڵی 2015 یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا 160 ھەزار پەناخواز لە ئیتالیا و یۆنانەوە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بگوازێتەوە نزیکەی 2 هەزارکەسیش رەوانەی ھەنگاریا بکرێن، بەڵام ئەم وڵاتە وەرگرتنییان رەتدەکاتەوە.
k24-
