هۆشدارییەک بۆ بەکارهێنانی فەیسبووک
بەرنامەکە، کە لە شێوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی دایە، لای بەکارهێنەر وا دەردەکەوێ، کە وێنەیەکی ئەوی تێدایە و لە کاتی کلیک کردنیش، ڤایرۆسەکە بە نامە بۆ هاوڕێکانی دەچێت.
یەکێک لە زیانەکانی ئەو بەرنامە ڤارۆسییە ئەوەیە، کە رەنگە کۆمپانیای فەیسبووک ئەو بەکارهێنەرە لە پۆست و بڵاو کردنەوەی شتەکانی بۆ چەند رۆژێک رابگرێت.
بۆ دوورکەوتنەوە و خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە، پێویستە ئەو نامانەی لە شێوەی گرتەی ڤیدیۆیی بۆت دەێت، بیانسڕییەوە و کلیکیان لەسەر نەکەیت، لە ئەگەری کلیکردنیش لەسەر نامەکە، باشترە ئەکاونتەکەت بۆ ماوەیەک رابگری (دی ئەکتیڤێیت) بکەی، تا ئەو کاتەی کۆمپانیاکە چارەسەرێک بۆ کێشەکە دەدۆزێتەوە.
