گوتەبێژی حزبی بەلووچستان: ئێمە خوازیاری جیابوونەوە لە ئیرانین
بەلیدەیی لە لێدوانێکدا لەگەڵ بەشی فارسی تەلەفزیۆنی دەنگی ئەمەریکا باسی ڕوانگە و بۆچوونی ئەندامانی گۆنگرێس و دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا و لەبارەی پرسی نەتەوەکانی ئێران و بەتایبەت ڕەوشی سیاسی، نەتەوەیی و ئەو پێشێلکارییانەی کەلە پارێزگای بەلووچستانی ئێران دەکرێت و گوتی "هەموو هەوڵمان ئەوەیە سەرنجی دونیا بۆ ئەو هەڵاواردنانە ڕابکێشین و کە ئێران بەرانبەر بە نەتەوەی بەلووچ بەکاری دەهێنێت و ڕاشیگەیاند، ئەگەر هیچ ڕیگەیەک نەمێنێتەوە، ئێمە خوازیاری جیابوونەوە لە ئێرانین."
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی بوونی گرووپی چەکداریی وەکوو "جوندوڵڵا و جەیشولعەدڵ" لە بەلووچستان گوتی "بەرلەوەی ئەم گرووپانە دەرسی بن هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە ستەم و هەڵاواردن لەو ناوچەیە هەبووە و سەردەمی حکوومەتی پاشایەتیش هەبووە، چونکە ئەو ڕوانگەیەی کەلە تارانەوە بۆ بەلووچستان دەڕوانێ، باس لە جیابوونەوە و دژایەتی و دواکەتوویی ئەو خەڵکە دەکات."
لە بەشێکی دیکەشدا دەڵێت "حکوومەتی ناوەندی نەتەنیا هیچ پڕۆژە و پلانێکی بۆ ئاوەدانکردنەوەی بەلووچستان نەکردووە، بەڵکوو هەموو داهاتی سەرچاوە گرنگە ئابوورەکانی ئەو ناوچەیەش بەتالان دەبات."
حزبی خەڵکی بەلووچستان، کە خۆیان بە نوێنەری سیاسیی خەڵکی بەلووچستان دەزانن، یەکێک لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامییە و لەگەڵ پارتە کوردییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئازەری و عەرەبەکانی ئەهواز ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانن و بۆ داهاتووی بەلووچستان بەرنامە و پلانیان هەیە.
باسنيوز
