دوای گرژییه‌كانی نێوانیان، روسیا هۆشداری ده‌داته ئەمەریکا
رووسیا هۆشداری دەداتە ئەمەریکا ئەگەر هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا بکات وا ده‌کات که له سه‌رانسه‌ری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاردانەوەی لێ بکەوێتەوە.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه كه وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ڕوسیا ماریا زاخارۆڤ، رایگه‌یاندوه، دەستێوەردانی ئەمەریکا دژی سوپای حكومه‌تی سوریا، دەرەنجامێکی زۆر نالەباری نەک هەر بۆ وڵاتەکە بەڵکو بۆ هەمو هەرێمەکە دەبێت.
ئەو وتەبێژەی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، گۆڕانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای سوریا بۆشاییەک جێده‌هێڵێت کە بە خێرایی لەلایەن تیرۆرستانەوە پڕ دەکرێتەوە.
لای خۆیه‌وه ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه كه زاخارۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه دا، دوژمنایه‌تی راسته‌وخۆی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر حكومه‌ت و سوپای سوریا ره‌وشه‌كه به‌ره‌و گۆڕانكاریه‌كی ترسناك و ناهه‌موار له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بات.
گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا سەبارەت بە سوریا لەوەتای تێکچوونی ئاگربەستی مانگی ڕابوردوو زیاتر بووە، لە هەمانکاتدا هەر لایەنەو ئەوەی دیكه بە سەرنەگرتنی ئەو ئاگر بەستە تۆمه‌تبار دەکات.
هێزەکانی حکومەتی سوریاش بە پشتیوانی فڕۆکەکانی ڕووسیا دەستیان بە هێڕش بۆ سەر بەشەکانی شاری حەلەبی ژێر دەستی سەرهەڵداوان کردووە
Payamner-
