موقتەدا سەدر داوا لە شیعەکانی عێراق دەکا پشت لە خامنەیی بکەن

 موقتەدا سەدر داوا لە شیعەکانی عێراق دەکا پشت لە خامنەیی بکەن
رێبەری رەوتی سەدر داوا دەکات ئیدی هاوپەیمانیی شیعەکانی عێراق بڕیارەکانیان لە رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران وەرنەگرن.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ژمارەیەک خاڵی بۆ گەڕانەوە بۆ کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعەکان دیاری کردبوو، کە یەکێکیان هەڵوەشاندنەوەی میلیشیا چەکدارییەکانی حەشدی شەعبی و خرانەوەیان بۆ سەر هێزە فەرمییەکانی دەوڵەتی عێراق، بوو.

یەکێکی دیکە لە داواکانی موقتەدا سەدر، دیاریکردنی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق وەک مەرجەعی هاوپەیمانێتییەکە لە جیاتی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران.

دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق و داگیرکردنی زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنبار لە مانگی حوزەیرانی 2014 لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق فەتوای دروستکردنی میلیشیای حەشدی شەعبی دا، تاوەکو شوێنی سوپای عێراق بگرێتەوە.










باسنيوز
Top