شیمۆن پێرێس نه‌یهێشت ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر ئێران
رۆژنامه‌ی The Jerusalem Post له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند پێرێس رۆژی 24 ئابی 2014 له گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ل سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه، داوود برین له سه‌نته‌ری پێرێس بۆ ئاشتی رایگه‌یاند پێشی به بنیامین نه‌تانیاهۆ گرت بۆ ئه‌وه‌ی كه هێرش نه‌كاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
لێدوانی پێرێس له وه‌ڵامی پرسیارێكدا هات كه گه‌وه‌رترین ده‌ستكه‌وتی له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئیسرائیل چی بووه.
رۆژنامه‌نووسه‌كه داوای زانیاری زیاتر ده‌كات و له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت نامه‌وێت بچمه ناو ورده‌كارییه‌كانی، به‌ڵام ده‌توانم پێت بڵێم ئه‌و (نه‌تانیاهۆ) ئاماده بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه هێرش بكاته سه‌ر ئێران و من پێشیم پێ گرت. پێمگوت ئه‌نجامه‌كه‌ی كاره‌ساتبار ده‌بێت.
پێرێز له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ده‌توانین ئه‌و لێدوانه بڵاو بكه‌ینه‌وه به زه‌رده‌خه‌نه‌وه به رۆژنامهسهكه گوتی: "كاتێ كه مردم".
شیمۆن پێرێز به ئه‌زموونترین سیاسمهتداری ئیسرائیل و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته‌كه به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئیسحاق رابین و یاسر عه‌ره‌فات خه‌ڵاتی نوبلی 1994 وه‌رگرت و هه‌میشه ئێرانی به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ناو ده‌كرد و له دژی سیاسه‌ته‌كانی نه‌تانیاهۆ به‌رامبه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بوو.
پێرێز له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا، رۆژی 28 ئه‌یلولی 2016 به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك كۆچی دوایی كرد.
K24
