هۆشداری دەدرێت؛ رۆژهەڵاتی حەلەب بووەتە کوشتارگەیەکی گەورە

هۆشداری دەدرێت؛ رۆژهەڵاتی حەلەب بووەتە کوشتارگەیەکی گەورە
لەبارەی بەردەوامی بۆردوومانەكانی سەر شاری حەلەبی سووریا هۆشداری تووند دەدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی بەپێی ئامارەكان لەماوەی دوو هەفتەدا ژمارەی كوژراوەكان نزیكبووەتەوە لە 350 كەس، تەنیا 30 پزیشك لە شارەكە ماون و پێداویستی پزیشكیش دەستناكەوێت.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەر به نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بارودۆخی مرۆیی حەلەب چەند زانیارییەکی ئاشكراكرد و رایگەیاند، 30 پزیشک لە حەلەب خزمەت بە زیاتر لە 250 هەزار خەڵکی گەمارۆدراو دەکەن.

د. ریک برێنان، بەڕێوەبەری فریاکەوتن و هاوکاری مرۆیی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانی لە جنێڤ باسی لە تووندوتیژییەکانی حەلەب و بۆردوومانی سەر نەخۆشخانەكان کرد.
رووداو -
Top