رووسیا رۆژانه 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ئێران ده‌كڕێت
له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه نافه‌رمییه‌كانی رێكخراوی ئۆپێك، وه‌زیرانی نه‌وتی ئێران و رووسیا رێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی رووسیا رۆژانه 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ئێران بكڕێت.
بێژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران و ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك، دوێنێ له جه‌زائیر كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئاڵۆگوری بازرگانی نیوان وڵاته‌كانیان كرد.
پسپۆرانی بواری ئابووری، پێیانوایه، كڕینی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن رووسیا، به بڕی 10 ملیۆن به‌رمیل، كه رۆژانه 100 هه‌زار به‌رمیل له ئێرانه‌وه ده‌چێته رووسیا، سوودی بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت.
k24-
