نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا
هەرچەندە ناڕوونییەک لەرێکەوتنی نێوان وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (ئۆپیک) هەیە لەسەر جێگیرکردنی نرخی نەوت‌و ئەوەش دەبێت هۆی شکاندنی بازاڕی نەوت، بەڵام راپۆرتی پەیمانگای نەوتی ئەمەریکیو ئاماژەدان بەدابەزینی ئاستی نەوتی خاو لەکۆگاکانی ئەمەریکا نرخی نەوتی بەرزکردەوە. ئەوەش بەپێی رۆیتەرز.
ئەمڕۆ (کاتژمێر 9:39 خولەکی بەیانی بەکاتی هەولێر)، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوکی برنت 12 سەنت بەرزبوویەوەو بە لەبازاڕەکاندا بە 46.09 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمەریکاش پێنج سەنت بەرزبوویەوەو هەر بەرمیلێکی بە 44.72 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بڕیارە کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپیک) لەپەراوێزی کۆڕبەندی وزەی نێودەوڵەتی کۆبونەوەی نافەرمی ئەنجام بدەن بۆ قسەکردن لەبارەی جێگریکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و نرخی نەوتەوە.
كۆبونه‌وه‌كانی جه‌زائیر دووه‌مین هه‌وڵی ئۆپیكه بۆ گه‌یشتن به‌رێكه‌وتنێك به‌مه‌به‌ستی جێگیركردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان، دوای ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ له قه‌ته‌ر شكستی هێنا.
سعودیه، كه هه‌نارده‌كاری یه‌كه‌می نه‌وتی جیهانییه و ڕوسیا كه به‌رهه‌مهێنی یه‌كه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، وادیاره ده‌یانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت جێگیربكه‌ن، به‌ڵام ئێران كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی له (3.6) ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا چه‌قی به‌ستووه، ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی هیچ رێكه‌وتنێك واژۆبكات به‌رهه‌می خۆی زیاتربكات بۆ چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا.
خەندان
