نرخی نەوت دابەزی

 نرخی نەوت دابەزی
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد.

پێگەی (oilprice)ی جیهانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە (2016/9/27) لە سەعات (5:15) ده‌قیقه‌ی ئێوارە بە کاتی کوردستان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (46) دۆلار و (35) سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (44) دۆلار و (85) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ شەو، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (47) دۆلار و (5) سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (45) دۆلار و (70) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

وابڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک لە جەزائیر کۆببنەوە و بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر جێگیرکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی نرخەکەی، چاودێرانی بواری ئابووریش پێشبینی دەکەن، نرخی نەوت بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەری ڕوو لە بەرز بوونەوە بکات و بەشێوەیەک تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە سەرووی (65) دۆلار.
Top