ئه‌و ئافره‌ته یه‌هوودییه عێراقییه‌ى کە داعش لێی ده‌ترسێت
ڕیتا كاتز، كه له ساڵى 1963 له به‌سڕه له‌دایك بووه، له ساڵى 2002 ئاژانسێكى دزه‌كردنى تایبه‌تى دامه‌زراند و ناوى نا "Search for International Terrorist Entities" كه به كورتكراوه‌ى "SITE" ناسراوه و ڕاوى "تیرۆریستان"ى پێ ده‌كات، به‌تایبه‌تى گرته ڤیدیۆیی كه له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانیندا دواى چه‌ند خوله‌كێك له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستى و خۆكوژى، یان ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه "تیرۆریستێكى ناسراو" ده‌یخوێنێته‌وه پێش چه‌ند خوله‌كێك له‌لایه‌ن خودى ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كه‌وه، له "SITE" بڵاوی ده‌كاته‌وه.
خێزانى ڕیتا له یه‌هوودییه‌كانى عێراقه و دواى ئه‌وه‌ى به‌عس له ساڵى 1968 ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت، باوكى به تۆمه‌تى سیخووڕی كردن بۆ ئیسرائیل ده‌ستگیر ده‌كرێت، سه‌روه‌ت و سامانى خێزانه‌كه ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، پاشان باوكى له‌گه‌ڵ 13 كه‌سى دیكه‌دا كه هه‌شتیان یه‌هوودى بوون، له سێداره دران، له سێداره‌دانه‌كه به‌به‌رچاوى سه‌دان هه‌زار هاووڵاتییه‌وه بوو كه حكوومه‌ت له پارێزگاكانه‌وه به زۆر خه‌ڵكه‌كه‌ى هێنابوو، به‌وه‌ش پرۆسه‌ى له‌سێداره‌دانه‌كه‌ى گۆڕى بۆ فێستیڤاڵى گۆرانى و سه‌ماى خۆرهه‌ڵاتى. دواتر دایكى ڕیتا له گه‌ڵ چوار منداڵه‌كه‌ى به‌ره‌و ئێران هه‌ڵات، له‌وێشه‌وه چوو بۆ شارۆچكه‌ى " به‌یت یام"ى كه‌ناراویى نزیك ته‌ل ئه‌بیب له ئیسرائیل.
ڕیتا له سوپای ئیسرائیلی خزمه‌تى كردووه، هه‌روه‌ها سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى و مێژووى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى له ته‌ل ئه‌بیب خوێندووه، پاشان چوو بۆ ئه‌مریكا وله‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و سێ منداڵه‌كه‌ى له واشنتۆن گیرسانه‌وه.
له‌ساڵى 2014 بۆ یه‌كه‌م جار له ته‌له‌فزیۆنێكى ئه‌مریكییه‌وه ده‌ركه‌وت و له‌مانگى ئه‌یلوول باسى له په‌خشكردنى گرته ڤیدیۆى سه‌ربڕینی ڕۆژنامه‌نووسى ئه‌مریكی "Steven Sotloff" له ماڵپه‌ڕى "SITE " كرد، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى داعش خۆى بڵاوی بكاته‌وه، له‌وه‌ش داعش ترسى له ڕیتا و ماڵه‌په‌ره‌كه‌ى لا درووست بوو، واش ده‌زانێت كه SITE له سووریا و عێراق له ناویاندایه‌و شه‌و ڕۆژ سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى نهێنییه‌كانه.
له ڕ‌اپۆرتێكى نوێ‌دا كه هه‌فته‌ى پێشتر ڕۆژنامه‌ى "El Mundo" ئیسپانى بڵاوی كرده‌وه، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، ڕاوكردنى "تیرۆریستان" له‌لایه‌ن ڕیتاو ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه‌وه، كلیله‌كه‌ى ئه‌و سخووڕانه‌یه كه له برى ئه‌وه‌ى درووستیان بكات، خۆیان سیخووڕى دیكه درووست ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له كه‌سانێك كه هاوكارى ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ده‌چنه نێو چێشتخانه‌ى ماڵه داعشییه‌كانه‌وه و چالاكن له هه‌موو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ئه‌وه‌ش له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناونیشانى "Terrorist Hunter" كاتز، ئاماژه‌ى پێداوه، كه ئه‌وكات نووسه‌ره‌كه نه‌ناسروابوو تا له ماڵپه‌ڕى "سایت" خۆى ئاشكراى كرد.
له لێكۆڵینه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ئاشكرا كراوه، كه هاوكاره‌كانى ئافره‌ته یه‌هوودییه‌كه پێویستییان به‌وه نییه بچن بۆ عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان، به‌ڵكوو نێچیره‌كانیان به ئینته‌رنێت ڕاو ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كراوه، كه ڕیتا كاتز پێشتر خۆى كردووه به موسڵمان و سه‌ردانى مزگه‌وتێكى له ئه‌مریكا كردووه، هه‌روه‌ها سه‌ردانى یه‌كێك له ڕێكخراوه ئیسلامییه‌كانى كردووه و هه‌فتانه دوو جار له‌وێ بووه و په‌چه‌ى پۆشیوه، له ژێریشه‌وه ئامێرێكى ڕیكۆردكردنى هه‌ڵگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى ئاره‌زووه سیخووڕییه‌كه‌ى پیاده بكات، پاشان بوو به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین سیخووڕى كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت.
باس‌نیوز
