ئهڵمانیا نوێنهرایهتییهكانی خۆی له توركیا دادهخات
رۆژنامەی بێڵدی ئەلمانی رایگەیاند، كە مەترسی گەورە لەبەرامبەر باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتی ئەڵمانیا لە توركیا ھەیە.
وەھا بڵاوكرایەوە، كە ھەموو قوتابخانەكانی ئەڵمانیا و نوێنەرایەتی دبلۆماتیك تاوەكو رۆژی شازدەی ئەیلول دادەخرێن، بۆ ئەوەی گیانی مامۆستا و خوێندكار و فەرمانبەران بپارێزن.
باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە پێگەی خۆی لە تویتەر بە توركی نووسیویەتی، بەشێوەیەكی سنووردار خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن.
K24-
