مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كومیته‌یه‌كی چاودێری بۆ باكووری كوردستان پێك ده‌هێنێت
33مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری ژنێف له ئوستریا (نه‌مسا) به‌رێوه‌چوو.
زیاد ئه‌لحوسێن له گوتاری كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه به توندی ره‌خنه له توركیا گرت و رایگه‌یاند بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پێشلكردنی مافی مرۆڤ له‌م وڵاته، دووباره داوای مۆڵه‌تی ئه‌نقه‌ره بۆ سه‌ردانكردنی توركیا ده‌كه‌ین، كه تا ئێستا رێگه به رێكخراوی مافی مرۆڤ نه‌داوه بۆ سه‌ردانی ناوچه كوردییه‌كان له باكووری كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا (باكووری كوردستان) به شێوه‌یه‌كی جیدی مافی مرۆڤ پێشلكراوه، كه باس له كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س ده‌كرێت و به به‌رده‌امی راپۆرته‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به پێشلكردنی مافی مرۆڤ به ده‌ستمان ده‌گات، كه له راپۆرته‌كاندا باس له كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی سڤیل و كوشتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌كرێت.
كۆمیسه‌ری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه گوتی گه‌لێك راپۆرت سه‌باره‌ت به روخاندنی شار و گونده‌كان به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه و به هه‌زاران كه‌سی ئاواره پێویستییان به پێداویستی سه‌ره‌كی مرۆیی و سه‌روپه‌نا هه‌یه.
K24
