نرخی زێڕ دابەزی

 نرخی زێڕ دابەزی
ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ناوخۆ و جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد، بە بەراورد لەگەڵ نرخەکەی هەفتەی ڕابردوو.

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ شەممە (2016/9/10)، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە (1327) دۆلارە، ئەمە لە کاتێکدایە لە پێنجشەممەی ڕابردوو یەک ئۆنسە زێر بە (1345) دۆلار بوو.

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (21) بە (239) هەزار دینارە و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (18)ەش بە 205 هەزار دینارە.




باسنيوز
Top