گەنجێکی ئەمەریکی دڵی لەنێو کۆڵەپشتی ھەڵدەگرێت
ئەندرۆ جونز، گەنجێکی ئەمەریکیە، دوای ئەوەی بەھۆی ڕووداوێکەوە دووچاری داڕمانی دەمارەکانی دڵ و ماسولکەکان دەبێت، ھیچ ھیوایەکی بۆ بەردەوامبوونی ژیانی نامێنێت.
بەڵام وەک ئەندرۆ جونز باسی کردووە، زیرەکی و لێھاتوویی ئەو پزیشکانەی نەشتەرگەرییەکانیان بۆ ئەنجام داوە، ھۆکار بوون بۆ دووبارە بەخشینەوەی ھیوای ژیان، کە توانیان چارەسەرێکی سەیر و ئەستەم بۆ گێڕانەوەی ژیانی بدۆزنەوە.
ئەندرۆ باس لە ساتەکانی دوای چاکبوونەوەی دەکات و دەڵێت: "دوای چاکبوونەوەم و باشبوونی تەندروستیم بەھۆی ئەو جانتا کۆڵەپشتیەمەوە ھەستم بە بێزارییەکی زۆر دەکرد، بەڵام دواتر بیرم کردووە بێ ئەو کۆڵەپشتیە ھەرگیز بەردەوامبوونی ژیانم مەحاڵە، بۆیە خۆم لەگەڵم ڕاھێناوە و ئێستا نزیکترین شتی منە".
پزیشکەکانی نەشتەرگەری چاندنەوەی دڵی ئەندرۆ باس لەوە دەکەن "ھەرچەندە کارێکی زۆر ئەستەم بوو، بەڵام دوای ھەوڵێکی زۆر لە دانانی دڵە دەستکردەکە لەناوەوەی جەستەی نەخۆشەکە توانیمان لەدەرەوەی جەستەیدا لەناو جانتایەکی کۆڵەپشتیدا دڵە دەستکردەکەی بۆ دابنێین و جارێکی تر ھیوای ژیانی بۆ بگێڕینەوە، ئەم کارەشمان لە زۆربەی وڵاتانی جیھان دەنگیدایەوە و زۆرکەسیش ئەندرۆیان بە پاڵەوانی ژیان ناساندووە".
