ڕوسیا ژمارەیەک وێستگەی ئەتۆمی لە سعودیە دروستدەکات
ماڵپەڕی ئەلعەرەبیەی سعودی بڵاویکردەوە، یوشاکۆڤ ڕایگەیاندوە " کۆمپانیاکەمان کە پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیای تێدایە ئامادەیە ١٦ وێستگەی ئەتۆمی لە میرنشینی سعودیە دروستبکات".
وتیشی " بە پێی ڕێکەوتنی نێوان دوو وڵاتەکە، هەماهەنگی لە نێوان کۆمپانیای رۆساتۆم و ڕێکخراوی شاری عەبدولعەزیز پاشا بۆ زانست و تەکنەلۆجیا (kacst) دا هەیە و ڕێکەوتنەکەس لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥دا واژۆکراوە".
وتیشی " ئامانج لەبەکارهێنانی وزەی ناوکی ئاشتیە و لیژنەیەکی هەماهەنگیکارمان لەوبارەیەوە پێکهێناوەو یەکەم کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "هیوایەکی زۆرمان بە یەکەم پڕۆگرامی ناوکی سعودیە هەیە".
ماڵپەڕەکە ڕایگەیاند چاوەڕواندەکرێت تێچووی پڕۆژەکە ١٠٠ ملیار دۆلاربێت و لە ساڵی ٢٠٣٠دا کۆتایی بە دروستکردنی بهێدرێت.
لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی زە سەنتی بەریتانی بڵاویکردەوە، ڕوسیا دەستی بە دروستکردنی وێستگەیەکی ناوکی کردووە لە چیاکانی ئورالی وڵاتەکەتیدا.
ماڵپەڕەکە نوسیویەتی، ڕوسیا ٤٠٠ میل چوارگۆشەی بۆ وێستگەکە تەرخانکردووە کە دەکەوێتە نزیک جیاکانی یامانتاو و لە ئێستادا لە پڕۆسەی دروستکردنی بەهێزترین چەکی ناوکیدایە کە بە سەیتن٢ ناسراوە.
سەیتن ٢ کە بە مانای "شەیتان"دێت لە توانایدایە ڕووبەڕێکی فراوانی هێندەی وڵاتی فەڕەنسا لەناوبەرێت.
لە ئێستادا ڕووسیا یەکێک لە گەورەترین جبەخانەی چەکی ناوکی هەیە کە نزیکەی حەوت هەزار و ٣٠٠گولەتۆپ پێکهاتوون.
بەشێک لەو چەکانە لە ڕۆژئاوای وڵاتەکەو نزیک لە سنورەکانی ویلایەتی ئالاسکای ئەمریکا جێگیرکراون.
