له‌ دوو رۆژدا 27 سه‌ربازی تورك كوژراون

 له‌ دوو رۆژدا 27 سه‌ربازی تورك كوژراون
له‌ باكووری كوردستان شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه‌ و ده‌وڵه‌تی توركیا توندتر بووه‌، هه‌ردوولا به‌توندی رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه‌. له‌ ماوه‌ی 48 سه‌عاتی رابردووشدا په‌كه‌كه‌ توانیویه‌تی گورزێكی گه‌وره‌ له‌ سوپای توركیا بدات.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 48 سه‌عاتی رابردوودا له‌ وان و هه‌كاری و ئاگری، له‌ ئه‌نجامێكی شه‌ڕێكی سه‌ختدا 27 سه‌ربازیان كوژراوه‌. هه‌ر دوێنێش به‌ مه‌راسیمی سه‌ربازی ته‌رمی سه‌ربازه‌كان گه‌ڕێندرانه‌وه‌ شارەكانی خۆیان. هه‌روه‌ها باس له‌ برینداربوونی 66 هاووڵاتی سڤیلیش ده‌كه‌ن.

میدیاكانی توركیا زۆر گرنگیان به‌و شه‌ڕه‌ داوه‌ و، له‌ به‌رنامه‌ تایبه‌ته‌كانیاندا كه‌سانی شاره‌زا داوه‌ت ده‌كه‌ن تا بزانن بۆچی په‌كه‌كه‌ هێرشه‌كانی چڕتر كردووه‌ته‌وه‌؟ هه‌روه‌ها بۆچی سوپای توركیا ناتوانێت له‌ باكوور ده‌ریانبكات؟

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌زگای هێزه‌كانی زه‌مینی توركیا بڵاوی كردەوه‌، كه‌ ئه‌وانیش توانیویانه‌ له‌ ماوه‌ی 48 سه‌عاتی رابردوودا زیاتر له‌ 100 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ بكوژن، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌لایه‌ن په‌كەكه‌وه‌ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.





باسنيوز
Top