هەندێک سەرچاوه باس له کۆچی دوایی سەرکۆماری ئۆزبەکستان دەکەن
ئەمڕۆ هەواڵی دژ به یەک سەبارەت به سەرکۆماری ئۆزبەکستان بڵاو بۆوه. دوێنێ راگەیەندرا کەریمۆڤ جەڵتەی مێشک لێیداوه و ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتەش ئەمڕۆ رایگەیاند که باری تەندروستیی زۆر خراپه.
بەڵام ئەمڕۆ "بنعەلی یەڵدرم" سەرۆک وەزیرانی تورکیا له دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی گوتی: ئیسلام کەریمۆڤ کۆچی دوایی کردووه و خوای لێخۆش بێت.
کەریمۆڤ ماوەی ٢٧ ساڵه حوکمڕانیی ئۆزبەکستان دەکات.
PAYAMNER -
