تەنها لەبەر پێشێلکردنی یاسای بودجە سەرۆکی بەڕازیل لادرا

تەنها لەبەر پێشێلکردنی یاسای بودجە سەرۆکی بەڕازیل لادرا
لەسەرکارلابردنی دیلما ڕۆسیف سەرۆکی بەڕازیل لەکارەکەی کاردانەوەی ناوخۆیی لێکەوتووەتەوە و شاری ساوپاوڵۆ کە گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەخۆوە بینی و هێزەکانی پۆلیس گازی فرمێسکڕێژیان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بەکارهێنا کە داوای گێڕانەوەی دیلما ڕۆسیفیان دەکرد.

لەدوای ئەو ڕەخنە زۆرانەش کە لەلایەن ڤەنزوێلا و بۆلیڤیا و ئیکوادۆرەوە بەهۆی بڕیاری لەسەرکارلابردنی ڕۆسیڤەوە ڕوبەڕووی بەرازیل کرانەوە، حکومەتی بەڕازیل باڵیۆزەکانی لەو وڵاتانە بانگهێشت کردەوە.

لە چوارشەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی پیرانی بەرازیل بە زۆرینەی دەنگ و بە تۆمەتى پێشێلکردنی یاسای بودجە و بەکارهێنانى نایاسایى پارەی بانکە حکومییەکان بۆ پشتگیریکردن لە خەرجی گشتی، دیلما ڕۆسیف سەرۆکى بەرازیلیان لە کارەکەی دوورخستەوە.

ڕۆسیف بڕیارەکەی بە کودەتا ناوبرد و بەڵینیدا بەرگریی لە گێڕانەوەی مافەکانی بکات و دژ بە حکومەت بوەستێتەوە.

وەک هەڵوێستێک بەرامبەر لابردنى دیلما رۆسیڤ و دانانى میشال تامر لە جێگەى، حکومەتى ڤەنزوێلا پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەڕازیل پچڕاند و بڕیارەکەشى ئیدانەکرد.

بەهەمان شێوە حکومەتی کوبا دژایەتی خۆى بۆ لەسەرکاربردنی دیلما ڕۆسیف نیشاندا و ئاماژەى بەوەدا کە ڕۆسیڤ لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراوە.

لەلایەکی ترەوە میشال تامر سەرۆکی نوێی بەرازیل کە ساڵی ٢٠١٨ و هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ لەو پۆستەدا دەبێت بەڵینیدا کاربکات بۆ ڕزگارکردنی ئابوری بەرازیل کە دووچاری داتەپین بووەتەوە، وتیشی دەبێت سەقامگیرى سیاسی بەدی بهێنن تا وەبەرهێنەران بهێننە وڵاتەکەوە و لەکەشێکی ئارامدا کاربکەن.
میشال تامر لە ساڵی ٢٠١١وە جێگری سەرۆکی بەرازیل بووە و دایک و باوکی بەڕەچەڵەک خەڵکی لوبنانن.

بەڵام لەسەرکارلابردنی ڕۆسیڤ بەو مانایە نایەت کە ڕێ لەبەردەم میشال تامرى سەرۆکى کاتى بەرازیلدا خۆشدەبێت بۆ جیبەجێکردنى پلانە ئابورییەکانى چونکە ئەنجومەنی پیران دژى پێشنیازەکانییەتى بە تایبەت لە کەمکردنەوەی خەرجی و چاکسازیى لە موچەدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕاوێژکارەکانی سەرۆکى بەرازیل دەڵێن بەنیازە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەى لوتکەى وڵاتانى کۆمەڵەى جى بیستدا سەردانی چین بکات و لە پەراوێزى کۆبوونەوەکانیشدا ژمارەیەک ڕێککەوتنی بازرگانی ئیمزا بکات.
لەسەرکارلابردنی دیلما ڕۆسیف سەرۆکی بەڕازیل لەکارەکەی کاردانەوەی ناوخۆیی لێکەوتووەتەوە و شاری ساوپاوڵۆ کە گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە خۆپیشا-_ندان
NRT -
Top