داعش له ئه‌نكه‌را قوتابخانه‌ی كردووه‌ته‌وه
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (میللییه‌ت)ی توركی، هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌نكه‌را له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی داعش له ئه‌نكه‌را، توانیویانه له كتێبخانه‌یه‌ك و له نهۆمی پێنجه‌م قوتابخانه‌یه‌كی بچووكی گروپی تیرۆریستی داعش بدۆزنه‌وه، كه منداڵانی فێری وانه‌ی جیهادی و ئاینی كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌و منداڵانه‌ی له‌وێ خوێندوویانه ژماره‌یان 30 قوتابی ده‌بێ و ته‌مه‌نیان له نێوان 9 ساڵان بۆ 17 ساڵییه. هه‌روه‌ها بینایه‌كه‌شیان به‌كرێی مانگانه‌ی 4 هه‌زار لیره‌ی توركی گرتووه.
ئاسایشی توركیا هه‌موو منداڵه‌كانی راده‌ستی خانه‌واده‌كه‌یان كردووه‌تەوە، به‌ڵام ده‌بێت له كاتی دیاریكراودا له ئاسایش ئاماده بن.
basnews
