حوسنی موبارەک: دڵم لای هەژارەکانە چونکە ئابوری میسر هەرەس دێنێت
حوسنی موباره‌كی سەرۆکی پێشوی میسر له‌دێدارێکی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (وەته‌ن)ی میسری، کە پێش ئەوەی بۆ هۆڵی دادگا لە قاهیرە بگوازرێتەوە، له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا دوای روخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكێكی نوێیه و بۆ یه‌كه‌مجارە ئه‌ركێكی زۆر گه‌وره بکەوێتە سەرشانی و هێشتا زووه تا دادوه‌ری له باریه‌وه بكرێت.
حوسنی موباره‌ك ئەوەشی ئاشکرا کرد: کە به‌رانبه‌ر به رەوشی ژیانی هه‌ژارانی میسر و ئابوری وڵاته‌كه‌ی زۆر نیگەران و بێتاقەتە، پێشی وابووە کە کە لە دەرنجامی ناجێگری رەوشی ئابوری و سیاسییەوە، ئابوری میسر به‌ره و هه‌ره‌سهێنانی تەواو ده‌چێت.
هاوکات سەرۆکی پێشوی میسر هۆشداری لە بارەی وەرگرتنی ئه‌و قه‌رزه پێنج ملیار دۆلاره‌ی دا كه وا بڕیاره له داهاتوودا له سندروقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی وەریبگرێت، لەوبارەیەوە موبارەک مه‌ترسی جدی خۆی بۆ خراپ لێکەوتنەوەی ئەو قەرزە بە سەر ئابوری میسر و ده‌ره‌نجامی زیانباری نیشان دا . پێشوابوو کە ئەگەر حکوومەتی میسر ئەو قەرزە وەربگرێت زیان بە ئابوری وڵاتەکەی دەگەینێت.
