\"ئیسرائیل ته‌نها هه‌شت رِۆژى له‌به‌رده‌مایه بۆ لێدانى ئێران\"""
گولاَن/ساڵح محمد
بالێوزى پێشوى ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرایی كرد كه ته‌نها ماوه‌ى هه‌شت رِۆژ له‌به‌رده‌م ئیسرائیل ماوه بۆ لێدانى بنكه ئهتۆمیهكانى ئێران ئه‌گه‌ر له‌و واده‌یه‌دا ئیسرائیل هێرشی نه‌كرده سه‌ر ئێران ئه‌وه كاته‌كه‌ى به‌سه‌ر ده‌چێت.
\"جۆن بۆڵتۆن\"" باڵیۆزى پێشوى ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رِایگهیاند:
حكومه‌تى ئیسرائیل ته‌نها ماوه‌ى هه‌شت رِۆژى له‌به‌رده‌مدایه بۆ لێدانى بنكه‌ى ئه‌تۆمی \""بوشه‌هر\"" دواى ئه‌و ماوه‌یه ناتوانێت هێرش بكاته سه‌ر بنكه‌ى بوشه‌هر چونكه ده‌بێته هۆى بلاَوبونهوهى تیشكی مه‌ترسیدار كه مه‌ترسی بۆسه‌ر گیانى هاولاَتیانى مه‌ده‌نى ده‌بێت.
گوتیشى: هه‌رچه‌نده كات دره‌نگ بوه بۆ لێدانى بنكه‌ى ئه‌تۆمى بوشه‌هر بهلاَم ئه‌گه‌ر له‌م واده‌یه‌دا ئیسرائیل هێری نه‌كاته سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه ئه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى له‌ده‌ست ده‌چێت، و ئه‌و كاته ئێران ئه‌و بنكه‌یه ده‌كاته‌وه و ده‌بێته بنكه‌یه‌كى چالاك بۆ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.
هه‌روه‌ها باڵیۆزى پێشوى ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رِهخنهى ئارسته‌ى حكومه‌تى رِوسیا كرد به‌هۆى دامه‌زراندنى بنكه‌ى بوشه‌هر بۆ ئێران و دروستكردنى ئه‌و بنكه‌یه، و گوتى:
رِوسیا به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت كۆنترِۆڵی بارودۆخى ناوچه‌كه بكات و دژى ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێته‌وه.
له‌لای خۆشیه‌وه وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران \""رِامین مهمنبارست\"" هۆشدارى دا له‌سه‌ر هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر بنكه‌ى ئه‌تۆمى بوشه‌هر و رِایگهیاند:
هه‌ر ده‌ستدرێژى كردنێك بۆ سه‌ر ئێران ده‌بێته هۆى كاردانه‌وه‌ى توندى ئێران به‌رامبه‌ر ئه‌و ولاَتهى هێرش ده‌كات ، و ئێران به‌رپه‌چی توند و جدى ده‌بێت بۆ هه‌ر جۆره هێرشێك بكرێته سه‌ری.
گوتیشى: به‌پێى برِیارهنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نابێت هێرش بكرێته سه‌ر به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى هیچ ولاَتێك به‌هۆی كاردانه‌وه‌ى خراپی ئه‌و هێرشه له‌سه‌ر مرۆڤى مه‌ده‌نى و كارێكى ترسناكه بۆسه‌ر مرۆڤایه‌تى.
"
