فه‌ره‌نسا ئێران ئاگادار ده‌كاته‌وه
گولاَن/ساڵح محمد
ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى به‌رده‌وامه و ولاَتانى رِۆژئاواش مه‌ترسی خۆیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران رِاگه‌یاندوه و له‌هه‌وڵى وه‌ستاندنى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێرانن.
له‌كاتێكدا تا ئێستا چوار جار له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه سزا دراوه به‌لاَم حكومه‌تى ئێران سوربونى خۆی له‌سه‌ر به‌رده‌وامى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى دوپات كردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه له‌سه‌ره‌تایی ئه‌م ساڵدا بنكه‌یه‌كى ئه‌تۆمى تر دروست ده‌كات به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش به‌رامبه‌ر دروستكردنى بنكه‌ى ئه‌تۆمى حكومه‌تى فه‌ره‌نسا هۆشدارى ده‌داته ئێران له‌سه‌ر به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و په‌ره‌پێدانى.
\"كریستین فاژ\"" وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا رِایگه‌یاند:
دروستكردنى بنكه‌یه‌كى ئه‌تۆمى نوێ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌بێته هۆى نارِه‌زایی زیاترى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و نیگه‌رانیه‌كانمان زیاتر ده‌كات، چونكه له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌داین ئێران له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى پاشگه‌زبكه‌ینه‌وه و ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ببێت، بۆیه دروستكردنى بنكه‌یه‌كى تر‌ى ئه‌تۆمى له ئێران په‌یوه‌ندیه‌كان ئاڵۆتر ده‌كات و خزمه‌ت به رِه‌وشه‌كه ناگه‌ێنێت.
شایانى باسه حكومه‌تى تاران له‌مانگى رِابردودا بۆ چواره‌م جار سزاى ئابورى به‌سه‌ردا سه‌پێندرا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و پاشان له‌لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌مه‌به‌ستى ناچاركردنى ئێران به ده‌ستبه‌رداربون له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و گه‌رِانه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ولاَتانى جیهان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى به‌لاَم ئێران سوره له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و ئاماده‌نییه ده‌ستبه‌ردارى ببێت."
