ئه‌ڵمانیا: توركیا مه‌رجی پێویستى تێدا نییه بۆ به‌ئه‌ندامبون له یه‌كێتى ئه‌وروپا
گولاَن/ساڵح محمد
به‌ئه‌ندام بونى توركیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا هێشتا به‌هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه و حكومه‌تى توركیا سوره له‌سه‌ر به‌ئه‌ندام بون له یهكێـى ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌ك ولاَتانى ئه‌وروپی به‌رده‌وامن له رِێگرى كردن له به‌ئه‌ندام بونى توركیا له‌و یه‌كێتیه و دوا ده‌كه‌ن كه ئه‌و مه‌رجانه كه‌له‌به‌رده‌م توركیا دانراوه ده‌بێت سه‌رجه‌میان جێبه‌جێ بكات ئینجا ده‌بێته ئه‌ندام، و هه‌ندێك ولاَتى تریش داوا ده‌كه‌ن كه توركیا ببێته ئه‌ندامى ناهه‌میشه‌یی له یه‌كێتى ئه‌وروپا بهلاَم توركیا رِهتى ده‌كاته‌وه به كه‌متر له ئه‌ندامى هه‌میشه‌یی قایل ببێت.
له‌میانه‌ى سه‌ردانێكیدا بۆ ولاَتى توركیا (غیدۆ فیسترفیلی) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا رِایگهیاند:
حكومه‌تى توركیا هێشتا ماویه‌تى ببێته ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپا چونكه مه‌رجه‌كانى پێویست به‌ئه‌ندام بون له یه‌كێتى ئه‌وروپاى جێبه‌جێ نه‌كردوه، بۆیه پێویسته توركیا سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا جێبه‌جێ بكات تا بتوانێت ببێته ئه‌ندامى یهكێـى ئه‌وروپا.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا جه‌ختى له گرنگى به‌ئه‌ندام بونى توركیا كرده‌وه له یه‌كێتى ئه‌ورپا به‌هۆى ئه‌و رِۆڵهى توركیا هه‌یه‌تى له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌تایبه‌ت كیچشهى ئه‌فغانستان و ئێران و پاكستان و عێراق، هه‌روه‌ها به‌هۆى بونى په‌یوه‌ندیه‌كانى باشى توركیا له‌گه‌ڵ ولاَتانى ناوچه‌كه‌دا.
گوتیشى: توركیا دوره له به‌ئه‌ندام بون له یه‌كێتى ئه‌وروپا، و ئه‌و ههوالاَنه دورن له رِاستیهوه كه باس له نزیكبونه‌وه‌ى توركیا ده‌كه‌ن له یه‌كێتى ئه‌وروپا چونكه هێشتا توركیا زۆر مه‌رجى ماوه كه ده‌بێت جێبه‌جێی بكات تاببێته ئه‌ندام له یهكێـى ئه‌ورپا.
شایانى باسه ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه له‌و ولاَتانى دژى به‌ئه‌ندام بونى توركیایه له یه‌كێتى ئه‌ورپا و نایه‌وێت توركیا ببێته ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپا.
