پله‌ى گه‌رماى زه‌وى به‌رزترین ئاستى تۆماركرد له مێژودا
گولاَن/ساڵح محمد
به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ى له‌ماوه‌ى هاوینى ئه‌مساڵدا گۆى زه‌وى به‌گشتى گرتوه‌ته‌وه پله‌ى گه‌رما گه‌یشته به‌رزترین ئاست له مێژوى پێوانه‌یی پله‌ى گه‌رما.
سه‌رچاوه كه‌شناسیه‌كانى جیهان ئاشكرایان كرد كه له‌ماوه‌ى دوومانگى رِابردوو پله‌ى گه‌رماى زه‌وى گه‌یشتوه‌ته 61.2 په‌لى سێلێسیوس و ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ییه و له‌سه‌ره‌تایی دروستبونى رِێكخه‌رى پله‌ى گه‌رماوه تا ئێستا ئه‌و ژماره‌یه تۆمارنه‌كراوه، و له‌ناوچه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى باشور و ئه‌فریقا و رِۆژئاواى ئاسیا گه‌یشتوه‌ته پله‌یه‌كى زۆر به‌رز.
هه‌روه‌ها به‌پێى سه‌رچاوه‌كه‌شناسیه‌كانى له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان چاوه‌رِێ ده‌كرێت له‌ماوه‌ى نزیكه‌ى 100 ساڵى داهاتودا پله‌ى گه‌رماى زه‌وى 2 پله به‌رز ببێته‌وه و به‌ره‌وگه‌رما هه‌نگاوبنێین.
شاره‌زایانى بوارى كه‌شناسی جیهان هۆكارى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى زه‌وى ده‌گێرِنه‌وه بۆ زۆربونى گازه‌كان و سوتاندنى ئه‌و گازانه‌وه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه بۆ پێداویستیه‌كانى كه بوه‌ته هۆى به‌رز بونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى زه‌وى و له‌ئاكامدا چه‌ندین ناوچه‌ى به‌سته‌ڵه‌كى جه‌مسه‌رى باكورى زه‌وى تواندوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى ده‌ریا و زه‌ریاكان.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كان چاوه‌رِوان ده‌كرێت له سالاَنى داهاتودا جه‌مسه‌ره‌كانى گۆى زه‌وى بتوێننه‌وه، و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ژێرئاوكه‌وتنى ژماره‌یه‌ك شار و ولاَت و ناوچه.
له هه‌رێمى كوردستانیش پله‌ى گه‌رمى له‌چه‌ند مانگى رِابردودا له‌ناوچه شاخاویه‌كان له نزیك 44 پله‌ى سه‌دى بوه و له‌ناوچه گه‌رمه‌كانیش گه‌یشتوه‌ته نزیكى 48 پله‌ى سه‌دی.
