فه‌ره‌نسا و رِوسیا پشتگیرى سه‌پاندنى سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌كه‌ن
گولاَن/ساڵح محمد
فه‌ره‌نسا پشتگیرى خۆى بۆ سه‌پاندنى سزاى سه‌ر ئێران ده‌ربرِى به‌هۆى به‌رده‌وامى ئه‌و ولاَته له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى، و له‌لای خۆشیه‌وه رِوسیا پابه‌ندى ولاَته‌كه‌ى بۆ برِیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دوپات كرده‌وه.
\"به‌رنار ڤالیرۆ\"" وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا رِایگه‌یاند:
حكومه‌تى فه‌ره‌نسا به‌شیوه‌یه‌كى ته‌واو پشتگیرى سه‌پاندنى سزاى سه‌ر ئێران ده‌كات له‌لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به‌هۆى به‌رده‌وامى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
گوتیشى: به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران جێگه‌ى نیگه‌رانیه به‌تایبه‌ت پیتاندنى یۆرانیۆم و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى.
له‌لای خۆشیه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رِوسیا (سێرگی لاڤروڤ) رِایگه‌یاند: رِوسیا پابه‌نده به برِیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و رِێز له برِیاره‌كانى ده‌گرێت و جێبه‌جێی ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌و برِیارانه‌ى كه په‌یوه‌ندیان به ئێران هه‌یه و سه‌پاندنى سزایه به‌سه‌ر حكومه‌تى ئێران به‌هۆى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى."
