ئه‌مه‌ریكا: ئێران به‌بێ هه‌رِه‌شه‌كردن ستراتیژى خۆى ناگۆرِێت
گولاَن/ساڵح محمد
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایی كرد كه حكومه‌تى ئێران ته‌نها به هه‌رِه‌شه و په‌ستان خستنه سه‌رى سیاسیه‌تى خۆى ده‌گۆرِێت و ده‌توانیت ستراتیژى حكومه‌ته‌كه‌ى پێبگۆرِیت.
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه نه‌یویست ناوى خۆى ئاشكرا بكات له چاوپێكه‌وتنێكیدا رِایگه‌یاند:
ئه‌مه‌ریكا برِواى به دانوستان و گفتوگۆ هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و كۆتایی هاتن به دودوڵى و نیگه‌رانى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌مه‌رِ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و چاره‌سه‌ركردنى به‌رِێگه‌ى ئاشتى.
ئه‌م لێدوانه‌ى به‌رپرسی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دواى ئه‌وه هات كه حكومه‌تى ئێران چه‌ند مه‌رجێكى ئاشكرا كرد بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كانى تایبه‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى كه گرنگترینیان بریتى بو له لێكۆڵینه‌وه له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئیسرائیل.
هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا گوتیشى: ئێران به‌بێ هه‌رِه‌شه كردن و سزادان ستراتیژى ناگۆرِێت له‌مه‌رِ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى نابێت.
