25ی ئەیلوول ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل...

25ی ئەیلوول ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل...

 

 


25 ئەیلوولی2017 رۆژێکی مێژووییە بۆ کوردستانیان ،لەو رێکەوتەیەدا گەلی کوردستان بە ھەموو پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزھەبی و سیاسییەوە، بە شێوازێکی دیموکراتیانە ویستی خۆی ئاشکرا کردو پرۆسەی ریفراندۆمی بەرێبەرایەتی "سەرۆک مسعودبارزانی" ئەنجامدا ،کە تاھەتایە بە درەوشاوەیی لەمێژووی گەلەکەمان دا وەك دۆكیومێنتێك بە زیندوویی دەمێنێتەوە، بەمەش سەروەرێكی تری مێژوویی تۆماركرا لەلاپەرەپرشگندارەکانی خەبات وتێكۆشانی گەلی کوردستان ،بێگومان زۆر جاران باس لەوە دەکرێت کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم لەبارنەبوو، بۆیەش بەگرنگی دەزانم ھەڵوەستەێکی خێرا لەم بارەیەوەبکەین ، پرسی ریفراندۆم وسەربەخۆیی مافێکی دەستووری و یاسایی و شەرعیە ، شێوازێکی مودێرنی خەبات وتێکۆشانە بۆنوێکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەییمان ،بەمەش دەردەکەوێت ریفراندۆم سەرچاوەی كێشەكانی نێوان "ھەولێر -بەغدا "نەبوو، بەڵكو سەرچاوەی كێشەكان ئەو هۆكارانە بوون كە هانی گەلی كوردستانیاندا بیر لەئەنجامدانی ڕیفراندۆم بکات ،کەھێشتا ئەو فاکتەرانەی وایان کرد بڕیاری ریفراندۆم بدرێت، ھەروەک خۆیان ماون، ئەو عەقڵیەتی تاکرەوی عێراق بەرێوە دەبات، کە رێگری کرد دەولەتێکی ھاوبەشی ھەموو نەتەوەو ئایینەکان دروستبکرێت هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتووە.ھەروەک خۆیان ماون ،بروایان بەبنەماکانی دەستووری ھەمیشەیی عێراق نییە کەلەسەر هەرسێ بنەمای "رێککەوتن -هاوسەنگی - بەشداری راستەقینە"عێراقی تازە دروستکراوە، ئێستاش بە ھەمان بۆچوونی سەرانی به‌غدای پێش ساڵی 2003کاردەکەن ، ته‌نیا ده‌سه‌ڵات گۆڕا و سیسته‌می سیاسی نه‌گۆڕا.گەروانییە چۆن دەبێت بابەتی مووچەو شایستەداراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم تێكەڵاو بكرێت لەگەڵ كێشەكانی دیكە و بە سیاسی بكرێت.ئەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان مافی خۆیان نیە وەكو هەموو فەرمانبەرانی عێراق مانگانەشایستە داراییەکانی خۆیان وەربگرن، بۆیە بەدڵنیایەوە ئەوەی گەلی کوردستان لە25ی ئەیلوولی 2017 ئەنجامیدا بریارێکی راست ودروست و سەركەوتنێكی مێژوویی بوو، کە ھیچ کەس ولایەن وولاتێک ناتوانێت ئەنجامەکەی بگۆرێت ،چونکە دەنگی سێ ملیۆن ھاوولاتیە تەنھا لە رێگای ریفراندۆمێکی ترەوەدەتواندرێت ئەنجامەکەی پوچەل بکرێتەوە،کەئەمەش کارێکی ئەستەمە، بۆیەش ریفراندۆم وەک شکۆوشانازێک بۆگەلی کوردستان دەمێنێتەوە بەھیچ جۆرێک دەستبەرداری نابیت ، کۆسپەکانی بەردەمی کاتین ،رۆژێک دادێت لەساییەی رێبەرایەتی سەرۆک بارزانی بەرھەم و ھەوێنی ریفراندۆم دەبینین ...

25ی ئەیلوول ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل...
Top