داڕمانی مینێکی زێڕ لە سودان لانیکەم ٦٧ کەس گیانیان لەدەستدا

داڕمانی مینێکی زێڕ لە سودان لانیکەم ٦٧ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

دوای ڕووخانی کانێکی زێڕ لە ویلایەتی کۆردۆفانی ڕۆژئاوای سودان، لانیکەم ٦٧ کەس گیانیان لەدەستداو و ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانیش لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.

دوای ئەوەی کانێکی زێڕی نافەرمی لە ویلایەتی کۆردۆفانی ڕۆژئاوای سودان داڕما، لانیکەم ٦٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆری دیکەش لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە، کە لە ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پشتیوانی خێرادایە.

کۆمەڵەی پزیشکی سودان ئاشکرای کرد کە لە ڕووداوەکەدا لانیکەم 67 کەس گیانیان لەدەستداوە و ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری بۆ ئەو کەسانە بەردەوامە کە لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە. کۆمەڵەکە هۆشداری داوە لەوەی کە ژمارەی کوژراوان بەرزبێتەوە.

زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە سەرانسەری سودان لە کەرتی کانزای تەقلیدیدا کاردەکەن، کە سەرەڕای بارودۆخی زۆر سەخت، نزیکەی لەسەدا ٨٠ی هەموو ئەو زێڕانەی لە وڵاتەکەدا دەرهێنراون دابین دەکات.

کانگای "زێرا" کە ڕووداوەکەی لێ ڕوویداوە، دەکەوێتە ناوچەی "بەرقیق"، بە دووری ١٦٣ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری "نۆحود"، کارەکانی لە مانگی ئایاری ٢٠٢٥ دەستیپێکردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top