ئەمریکا ٤٠ هەزار بۆمبی قورس بە ئیسرائیل دەفرۆشێت

ئەمریکا ٤٠ هەزار بۆمبی قورس بە ئیسرائیل دەفرۆشێت

 

 

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پاکێجێکی چەک بە بڕی 2.8 ملیار دۆلار بۆ ئیسرائیل ئامادە دەکات کە دەیان هەزار بۆمب و سەری دزەپێکەری تێدایە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ڕێککەوتنەکە 20 هەزار بۆمبی جۆری MK-84 و 20 هەزار بۆمبی BLU-117 لەخۆدەگرێت.

هەروەها پاکێجەکە ٢٠ هەزار سەری جەنگی I-2000ی دزەپێکەری تێدایە.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئەم گرێبەستەی بە یەکێک لە گەورەترین فرۆشتنی تاکە چەکی قورس بە ئیسرائیل لە ساڵانی ڕابردوودا وەسف کردووە.

بەهای ڕاپۆرتکراوی پاکێجەکە بە ٢.٨ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت و لە ئێستادا ئیدارەی ترەمپ کار لەسەر ئامادەکارییەکانی دەکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top