نەهەنگی بێلوگا لەسەر فڕۆكەیەكی بارهەڵگری قەتەری
September 8, 2026
رەنگا و ڕەنگ
لە دیمەنێكی دەگمەندا كە فڕۆكەوانی، چاودێریی ئاژەڵان و ڕزگاركردن پێكەوە كۆ دەكاتەوە، هێڵی ئاسمانیی بارهەڵگری قەتەری پرۆسەیەكی مێژوویی بۆ گواستنەوەی نەهەنگی بێلوگای زیندوو، بەزاندنی سنوورە نێودەوڵەتییەكانی تۆمار كرد، فڕۆكەكە لە جۆری بۆینگ 777F بە تۆماركردنی (A7-BFF) بوو، كە لە فڕۆكەخانەی تورۆنتۆ پیرسۆن (YYZ) لە كەنەداوە بەرەو سان ئەنتۆنیۆ (SAT) لە تێكساس بەڕێكەوت بوو. لەسەر فڕۆكەكە بارێكی نائاسایی و زۆر هەستیار هەبوو؛ نەهەنگی سپیی بێلوگا لە ناو حەوزی ئاوی تایبەتدا كە ڕێكخرابوون بە سیستمی پشتگریكردنی ژیانی تەواوەوە، لە ژێر چاودێری پزیشكی ڤێتەرنەری و تیمی چاودێری تایبەتمەنددا لە درێژایی گەشتەكەدا.
