دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە دێرەزوور دۆزرایەوە
لیژنەی نیشتمانیی سوریا بۆ ونبووەکان دوو گۆڕی بەکۆمەڵیان لە پارێزگای دێرەزوور دۆزیەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلئەخبارییە، تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریا، لیژنەی نیشتمانیی ئەو وڵاتە بۆ ونبووەکان، دوای پێگەیشتنی زانیاری، دەستی بە کارەکانی هەڵکۆڵین لە ناوچەکانی ڕەشەفە و قشمە لە پارێزگای دێرەزوور کردووە.
دوای هەڵکۆڵینەکان، پاشماوەی مرۆڤ لە دوو شوێن دۆزرایەوە کە پێدەچێت گۆڕی بەکۆمەڵ بن.
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە، دەیان گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی سوریا دۆزراونەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
