کرێکارانی خزمەتگوزاری ئوسترالیا مانگرتنیان ڕاگەیاند
سەندیکای کرێکارانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی کوینزلاند لە ئوسترالیا بژاردەی مانگرتنی سەرتاسەری بەرزکردەوە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە زیادبوونی باری کار و بێ مووچەی کاتەکانی زیادە و بڕیاری حکومەت بۆ نەهێشتنی سیستەمی چاودێریکردنی باری کار.
هەنگاوە مشتومڕاوییەکەی حکومەتی کوینزلاندی بۆ لابردنی ئامرازەکانی چاودێریکردنی بازاڕی کار، قەیرانی سەندیکاکانی لە کەرتی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی وڵاتەکەدا پەرەپێداوە.
سەندیکای کرێکارانی کوینزلاندی ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە پێشنیاری حکومەت بۆ لابردنی "سیستەمی چاودێریکردنی باری کار" لە میانی دانوستاندنەکانی موزایەدەی دەستەجەمعیدا و ڕایگەیاند کە بەدواداچوون بۆ کردەوەی ناڕەزایەتی و بژاردەی مانگرتن دەکەن ئەگەر حکومەت ئەم بڕیارە پێچەوانە نەکاتەوە و داواکاری فەرمانبەران قبوڵ نەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل
