پەرلەمانی لوبنان پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەسەند کرد
پەرلەمانی لوبنان بە زۆرینەی دەنگ دەنگیدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و جێگرتنەوەی زیندانی هەتاهەتایی بە کاری قورس، بەمەش وڵاتەکەی کردە یەکەم وڵاتی عەرەبی کە بە فەرمی سزای لەسێدارەدان هەڵبوەشێنێتەوە.
زۆرینەی پەرلەمانی لوبنان کە ١٢٨ ئەندامە، پاڵپشتی ئەو پڕۆژەیاسایەیان کرد و فراکسیۆنی حزبوڵڵاش دژایەتیان کرد.
لوبنان لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٤ەوە هیچ لەسێدارەدانی ئەنجام نەدابوو، بەڵام هێشتا سزای لەسێدارەدان لە سیستەمی دادوەری وڵاتەکەدا ئەگەری هەبوو.
بە پەسەندکردنی یاسا نوێیەکە، سزاکە بە فەرمی لە سیستەمی سزاکانی لوبنان لادەبرێت.
وەزیری دادی لوبنان بڕیارەکەی بە “هەنگاوێکی مێژوویی” وەسف کرد. هەروەها هیومان ڕایتس وۆچ پێشوازی لە پەسەندکردنی یاساکە کرد.
گوڵان: سەردار خەلیل
